ژیان دەربەندی ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
كۆمپانياى ڕووسی CAVIAR بەم دواییانە ئاشکرای کرد، كارى ڕازاندنەوەی بۆ مۆبايلی ئايفۆن كردووه تا ببێته يه‌ك له گرانترين مۆبايله زيره‌كه‌كانى جيهان.
كۆمپانياكه له پێگه‌ى فه‌رمى خۆى نمايشی بۆموبایلەکە كرد ناوی لێناوە "Discovery Solarius" و، لەجۆرى" Iphone 11 pro"، ڕاشیگەیاند، ديزاینی دەرەوەی به نيوكيلۆ زێڕی عەيار 18 رازاندووەته‌وه.به 500 گرام زێڕ رازێندراوه‌ته‌وه
ئه‌م مۆبايله بە چه‌ند جۆرێك دە خرێتە بازاڕەوە، جۆرێکیان نرخه‌كه‌ى بە" 70 "هه‌زار دۆلارە و، جۆرێكى دیکەشیان كه به يادگه‌يه‌كى "512" گێگا دروستکراوە نرخه‌كه‌ى دەگاته "71" هه‌زار دۆلار.
كۆمپانياكه چەند جۆرێكى دیکە له‌م مۆبايله دەخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام به‌بێ په‌يكه‌رى زێڕ، به‌ڵكو ده‌یڕازێنێته‌وه به هه‌ساره‌كان و ته‌نه ئاسمانييه‌كان له‌سه‌ر په‌يكه‌رى مۆبايلەکه، ئه‌م جۆره‌شيان نرخه‌كه‌ى لە نێوان 81 هه‌زار تا 82 هه‌زار دۆلار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق