ساکار فارس - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
وەزیری نەوتی عێراق بەخۆڕای بەنزین بەسەر خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانی توك تۆك دابەشدەکات، وەک پاداشتێک لەبەرامبەر گواستنەوەی هاوڵاتییان بۆ گۆڕەپانی تەحریری بەغدا و گواستنەوەی بریندارانی گۆڕەپانەکە بۆنەخۆشخانەکان.
باسامر غه‌زبان، "وه‌زیری نه‌وتی عێراق له نوسراوێکدا بڕیاریداوە بەدابه‌شكردنی به‌نزین به‌خۆڕایی به‌سه‌ر خاوه‌نی ئۆتۆمبێلەکانی (توك تۆك) وه‌ك پاداشتێك به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆستانه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدای پایته‌خت له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان یان گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
غه‌زبان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "وێستگه‌ی تایبه‌ت بۆ دابه‌شكردنی به‌نزین به خۆڕایی به ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله دیاریكراوه.
ئەمە دوای ئەوەدێت لە خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی ڕابردووی عێراق ئۆتۆمبێلە توك تۆكه‌كان کەلەسەر شێوەی ماتۆڕ سکیلن، ڕۆڵێكی به‌رچاویان بینی له‌گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه ڕێگه نه‌بوو ئامبوڵانس بیانگاتێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق