لێزان ژیار سرێشمەیی - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
کاتژمێر ۱۰ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ۲۸/۱۲/۲۰۱۹، لەشاری هەولێر هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەستیپێكردو بڕیارە ئەمڕۆ پەیڕەوی ناوخۆی حزب بۆ ماوەی چوار ساڵی ئایندە دیاری بكرێت و سبەینێ یەكشەممەش ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری هەڵدەبژێردرێن.
كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەژێر ناونیشانی "داهێنان و پێشەنگی" بەڕێوەدەچێت و ۹۰۰ ئەندام تێیدا بەشداردەبن، لەو رێژەیەش ٪٥.۲۲یان خوشكان دەبن و ٪٥.۷۷یان لە پیاوان دەبن.
جێی ئاماژەیە لە كۆنگرەی پێشووی یەكگرتوودا ناوی حزبەكە وەك خۆی مایەوە، بەڵام ئەمجارە ڕەنگە بگۆردرێت، بەڵام لۆگۆی حزبەكە دەستكاری كرا و وێنەی چیایەك كە تێیدابوو لابرا.
بە وتەی وتەبێژی كۆنگرەی یەكگرتوو، كۆنگرە چەند ئەرك و دەسەڵاتێكی هەیە لەوانە "پێشكەشكردنی راپۆرتی خولی حەوتەم لەلایەن ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پەسندكردنی پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی حیزب كە ۲۸ ماددە لەخۆدەگرێت، هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی، هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی باڵای چاودێری كە پێكدێت لە پێنج كەس، و دوو كەسی یەدەگ و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كە لە ٤۳ كەس پێكدێت و رێژەی خوشكان لەو ژمارەیە لە ٪۲٥ە.
لە كۆنگرەی هەشتی یەكگرتوودا، دوو كاندید بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو هەن، ۱۹ بەربژێر بۆ ئەنجومەنی دەستەی باڵای چاودێری و ۱٦ كەسیش بۆ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردراون، بەو شێوەیەش ۲۷ كەس بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەمێننەوە كە ۷۲كەس خۆیان بۆ بەدەستهێنانی بەربژێركردووە،وە له کۆنگرەی یەکگرتودا هەرکەسێک تەمەنی سەروو ٤۰ ساڵ بێت دوو خول ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بوبێت ئەتوانێت خۆی بۆ پۆستی ئەمیندار بەربژێر بکات.
ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی لە بازنەكانی هەڵبژاردن:
سلێمانی ۱۹ ئەندامی سەركردایەتی دەبێت، ٦ بەرپرسی مەڵبەندەكان یەكلایی بوونەتەوە، ۱۳كەسیش بەدەنگدان هەڵدەبژێردرێن، كە ٥ ئافرەتن.
دهۆك ۱٦ ئەندامی سەركردایەتی دەبێت، شەش بەرپرسی مەڵبەندەكان یەكلایی بوونەتەوە، ۱۰ كەسیش بەدەنگدان هەڵدەبژێردرێن، كە ٤ ئافرەتن.
هەولێر ٦ ئەندامی سەركردایەتی دەبێت، ٤ بەرپرسی مەڵبەندەكان یەكلایی بوونەتەوە، ۲ کەسیش بەدەنگدان هەڵدەبژێردرێن، كە یەكێكیان ئافرەتە.
كەركووك ۲ ئەندامی سەركردایەتی دەبێت، بەرپرسی مەڵبەند یەكلایی بووەتەوە، كەسەكەی دیكەش بەدەنگدان هەڵدەبژێردرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق