
زریان عوسمان ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۹کانونی یەکەمی۲۰۱۹، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ، ئاماری گرنگترین کار و چالاکییەکانی کە لە ۱/۱ تاوەکو ۲٥/۱۲ی ساڵی۲۰۱۹ تۆمار کراوە،
بۆ دەزگاکانی راگەیاندن، خستەروو.
شایەنی باسە :" لەماوەی ئەم ساڵەدا، ٦٤۱۱کەیسی یاسایی لە گشت بنکەکانی پۆلیس و نوسینگەکانی نەهێشتنی تاوان، تۆمار کراون. لەبەرامبەردا، "٦۲۱۲ "تۆمەتبار لە گشت کەیسەکان، دەستگیر کراون.
جێگای ئاماژەپێدانە :" لە کۆی گشتی کەیسەکان، " ٥۳۹۸" کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان یەکلایی کراوەتەوە ورەوانەی دادگاکان کراون. لە کۆی گشتی تۆمەتباران، "۹۸" تۆمەتبار بڕیاری کۆتاییان لە دادگا بۆ دەرچووە.
سەبارەت بە بەندکراوەکانیش :" تەنها "۷۱۸" تۆمەتبار تاوەکو ئێستا کەیسەکانیان لەژێر لێکۆڵینەودا ماوە.
کەواتە، بەشێوەی رێژەیی، ٪۷۸ ی کەیسەکان کۆتاییان پێهاتووە، تەنها ٪۱۳ کەیسەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدا ماون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق