سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 29 ديسمبر 2019

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە


شوان امین ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەلاحەددین بەهائەدین کرد "بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی ، پیرۆزبایی لە بەڕیزتان و سەرکردایەتی نوێ و تەواوی ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەم" .

باسی لەوەشکرد" ئومێدەوارین سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری  یەکگرتووی ئیسلامی و هەموولایەنە كوردستانييەکان لە پێناو پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق