تارق حەرب: لابردن یاخود دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك كۆمار ئاسان نییە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 28 ديسمبر 2019

تارق حەرب: لابردن یاخود دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك كۆمار ئاسان نییە

لێزان ژیار سرێشمەیی - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین

شارەزایەكی یاسایی عێراقی، ڕایگەیاند "بەپێی دەستور ڕێكارەكانی لابردنی سەرۆك كۆمار لەپۆستەكەی ئاسان نییە و ئاڵۆزییەكی زۆری تێدایە.

تاریق حەرب یاساناسی عێراقی، لە نوسینێكدا باسی لەوەكردووە، دەستور هۆكارەكانی لابردنی سەرۆك كۆماری دیاریكردووە، كە بریتین لە شكاندنی سوێندی یاسایی، پێشێلكردنی بڕگەكانی دەستور و ناپاكی گەورە دژ بە نیشتیمان.

ئەو یاساناسە رونیشیكردۆتەوە، پاش دەنگدانی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان لە سەر دوورخستنەوەی سەرۆك كۆمار بابەتەكە دەچێتە لای دادگای فیدراڵی، ئەو بڕیار دەدات كە سەرۆك كۆمار چ تاوانێكی ئەنجامداوە، كە دەبێت لەو تاوانانە بێت كە لەچوارچێوەی دەستوردا دیاریكراوە.

تاریق حەرب، ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش بڕیاری داداگای فیدراڵی بابەتەكە جارێكی دیكە ئاڕاستەی پەرلەمان دەكرێت، دەبێت زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان جارێكی دیكە دەنگ بدەن لەسەرلابردنی سەرۆك كۆمار لەپۆستەكەی.

ئەو یاساناسە عێراقییە ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت ۱٥٦ پەرلەمانتار دەنگ لەسەر دوورخستنەوەی سەرۆك كۆمار بدەن، لەكاتی ڕەوانەكردنی دۆسیەكەی بۆ دادگای فیدراڵی و لەكاتی بڕیاری دادگاشدا.

باسی لەوەشكردووە، بابەتی دەستلەكاركێشانەوە یاخود دوورخستەوەی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران بابەتێكی زۆر جیاوازن لەیەكتر، چونكە لابردنی سەرۆك وەزیران تەنها پێویستی بە دەنگدانی ئەندامانی پەرلەمان هەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق