۱۰ ئامۆژگاری گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی گێڕ ئۆتۆماتیك  - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 28 ديسمبر 2019

۱۰ ئامۆژگاری گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی گێڕ ئۆتۆماتیك 

ئاکار کاروان - زانیاری - نوێ ژین

ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك لێخوڕینی ئاسانە و شۆفێر ماندوو نابێت، بۆ زیاتر پاراستنی ئۆتۆمبێلەکەت ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکە:

۱- ته‌نها ئیستۆپ (برێك) به‌كاربهێنه‌ بۆ وه‌ستانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلەکەت، نه‌كەیت بە گێڕ گۆڕین یان ڕاكێشانی هاند برێك خێرایی ئۆتۆمبێلەکەت کەم بکەیتەوە، ڕاستە بانصەکانی پێشەوەت کەمتر سەرف دەبێت ئەگەر بەگێڕ خێراییەکەت کەم بکەیتەوە، بەڵام گێڕەکەت زەرەر دەهێنێت،هەند برێکیش کێشەی وەرگەڕان و سوڕانەوەی سەیارەت توش دەکات و بانصی دواوە زووتر دەفەوتێت، بۆیە ئيستۆپ گرتن زۆر سەلامەت ترە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکەت.

۲- له‌كاتی وه‌ستاندا هاند برێك رابكێشه‌ به‌ڵام زۆر توندی مه‌كه‌، كه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ناخۆش به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.

۳- له‌كاتی وه‌ستانی كاتیدا، گێڕ بخه‌رە سه‌ر N و برێك رابكێشه‌،نه‌وەك ئیستۆپ بكه‌یت یان له‌سه‌ر D بیهێڵیته‌وه‌.

٤- وریابه‌ تا ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستێت،گێڕ مه‌گۆڕه‌ بۆ P چونكه‌ زه‌ره‌ری گه‌وره‌ت لێده‌دات.

٥- پێویسته‌ بیری گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هه‌بێت، پێویسته‌ (٥۰) هه‌زار كم زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیت،زوو فه‌حسی بكه‌یت نه‌وەك كه‌م بكات.

٦- نه‌كه‌ی هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكه‌یت كه‌ به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه‌ گێڕی D بگۆڕی بۆ R چونكه‌ ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی گێڕه‌كه‌ت كورت ده‌كاته‌وه‌.

۷- ئه‌گه‌ر خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ ۲۰ كم زیاتربوو، ئەوا هه‌رگیز بیر له‌وه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ گێڕه‌كه‌ی له‌ N ەوه‌ بگۆڕیت بۆ D یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ ورده‌ ورده‌ گێڕه‌كه‌ت خراپ ده‌كات.

۸- كاتێك گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌سه‌ر N ە،پێ به‌ سلێكته‌ری به‌نزیندا مه‌نێ و پاشان له‌پڕ بیده‌یته‌ D بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌خێرایی ده‌ست بكات به‌جوڵه‌،چونكه‌ ئه‌وه‌ زۆر خراپه‌،هه‌م بۆ گێڕ هه‌م بۆ مه‌كینه‌.

۹- كارێكی باش ناكه‌یت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بۆ ۱۰ چركه‌ زیاتر ڕاگرت و گێڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر D بێت، بەڵکوو باشتره‌ بیده‌یته‌ گێڕی N و هاند برێك ڕاكێشیت.

۱۰- واز له‌و خووه‌ بهێنه‌ كه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت وه‌ستاند خێرا گێڕه‌كه‌ بده‌یته‌ P به‌تایبه‌تی له‌كاتی وه‌ستان له‌ ترافیك لایتدا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق