بەهادین حسن ـ ناوندی هەواڵ ـ نوێ ژین
(بنیامین ناتانیاهۆ) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و سووریا، پیرۆزبایی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
(ئۆفیر غه‌ندلمان) وته‌بێژی نووسینگه‌ی ناتانیاهۆ رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ "بنیامین ناتانیاهۆ"، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ "مایك پۆ‌مپێیۆ"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌ته‌وه و پیرۆزبایی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و پرۆسه گرنگه‌ی پێڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران و بریكاره‌كانی له ناوچه‌كه ئه‌نجامیداوه".
شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان له ناوچه‌ی قائیمی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق له سه‌ر سنووری سووریا كرده ئامانج.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماریش كه پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی چه‌كدارانی حه‌شد له‌و هێرشه‌دا بۆ 25 كوژراو و 51 بریندار به‌رز بووه‌ته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق