ئوسامە ئەحمەد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
ئەمڕۆ رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا هۆشداری دایە سەرکردەکانی عێراق کە دەبێت شەڕی ئەمریکا و ئێران لەعێراق دووربخەنەوە، وڵات نەخرێتە ناو ئەم جەنگەوە، ولات نەبێت بە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
سەدر داوای لەخەڵکی عێراقیش کردووە هەڵوێستیان هەبێت و هەڵگیرساندنی ئەم شەڕە لەسەر خاکی وڵاتەکەیان رەتبکەنەوە.
دوێنی ئەمریکا بۆردومانی پێنچ بارەگای حزبوڵای لە عێراق و سوریا کرد ، بەپێی دوایین ئاماری حەشدی شەعبیش لە هێرشەکاندا ٢٥ بەرپرس و چەکدار کوژراون و ٥١ چەکداری دیکەش بریندار بوون.
هەر یەک له وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکاش رایانگەیاند:" هێرشەکانیان سەرکەوتوو بووە، ئەمەش وەڵامێک بووە بۆ هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندی و گیانی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق