سەرکۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق کرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 30 ديسمبر 2019

سەرکۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق کرد


 وەزیر یۆلجو_ ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە ‌باڵیۆزی ئێران لە ‌عێراق، ئیرەج مەسجدی کردووە. 

 لە دیدارەکەی نێوان بەرھەم ساڵح و ئیرەج مەسجدی جەختکراوەتەوە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران. 

وەهەروەها دووپات لە گرنگی پشتیوانی سەقامگیری عێراق و رێزگرتن لە ‌ئیرادەی نیشتمانی لە پرۆسەی چاکسازی کرایەوە دوور لە دەستوەردانی دەرەکی.  

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "لەمیانی دیدارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ‌سەقامگیری و سەربەخۆیی عێراق پایەیەکی گرنگە بۆ ئاسایش و لێکگەیشتنی ناوچەکە، لە ھەمان کاتدا پێگەیەکە بۆ بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و جیھان، ھەروەھا ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە، لە سەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی ھاوبەش."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق