ئەمریکا لە سەربازگەی کەی وەن دەکشێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 29 مارس 2020

ئەمریکا لە سەربازگەی کەی وەن دەکشێتەوە


ئوسامە ئەحمەد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق سەرجەم ئەفسەر و سەربازانی ئەمریکا لە سەربازگەی کەی وەن کشانەوە.

ئەمریکا ڕایگەیاندبوو: "لە چەند هەفتەی داهاتوو هێزەکانی لە سێ بنکەی سەرباز لە عێراق دەکشێنێتەوە و تائێستاش لە هەر دوو بنکەی قائیم و گەیارە کشاوەتەوە و ئێستاش لە کەی وەن دەکشێتەوە.

لەئێستادا زیاتر لە پێنچ هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا هەن کە لە چەند بنکەیەک نیشتەجێن.

جوڵەی هێزە ئەمریکیەکان لە کاتێکدایە لە تشرینی یەکەمی ڕابردوودا چەندین هێرشی مووشەکی کراونەتە سەربنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و لە بەرامبەردا فڕۆکەکانی ئەمریکا بوردوومانی چەند بنکەیەکی حەشدی شەعبی کردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق