بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین رایگەیاند ١٠٩ پشکنینی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ڕاپەڕین ئەنجامدراون، ئەنجامی پشکینینەکان نێگەتیف دەرچوون.
لە راگەیاندراو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ھاتووە: "لەچوار چێوەی هەڵمەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا،
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک سامپڵ لەهەندێک هاوڵاتی گومانلێکراو کارمەندی بەنزینخانە و سۆپەرمارکێت و شوێنە گشتیەکان، ئەوانی لەئەوروپا گەڕابوونەوە، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین وەرگیران".
ئاماژە بەوەکراوە کە سامپڵی ١٠٩ کەسەکان و لەدوای پشکنین دەرکەوت کە ئەنجامی ھەموویان نێگەیف دەرچووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق