ئەمسال نەوت خراپترین ئاستی بەهایی تۆمار دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 26 مارس 2020

ئەمسال نەوت خراپترین ئاستی بەهایی تۆمار دەکات


هاوڕێ سـردار - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین


زۆرینەی کۆگاکانی نەوت لە جیهان نزیکن لە پڕبوون، سعوودییەش سەرەڕای کەمبوونی داوا لەسەر نەوت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئامادەکاری کردووە، بەرهەمی نەوت زیاتر بکات.


بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیان، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی کارگەکانی چین و جیهان و دابەزینی نرخی نەوت، کۆگاکانی نەوت لە جیهان نزیکن بە تەواوی پڕبن.

کۆمپانیای راوێژکاریی وزە، ریستاد، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوو، کەنەدا جێگای بۆ نەوتی نوێ نابێت و جیهانیش بە هەمان ئاراستە دەڕوات.

دەشڵێت، دەبێت کەنەدا بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە بۆ 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.


هەفتەی رابردوو، یەک بەرمیل نەوت بۆ کەمتر لە 25 دۆلار دابەزی، ئەو کۆمپانیا راوێژکارییەش دەڵێت، ئەم ساڵ، نرخی نەوتی بۆ 10 دۆلار دادەبەزێت.


هەروەها مانگی داهاتوو، رێککەوتنی ئۆپیک و رووسیا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت، کۆتایی دێت و چاوەڕوان دەکرێت، ئەمە زیاتر نرخی نەوتی دابەزێنێت چونکە رووسیا ناچار دەبێت، بەرهەمی نەوتی زیاتر بکات تاوەکو قەرەبووی زیانەکان بکاتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق