چاوان خلیل_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی هەولێر، ئامارەکانی ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی بڵاوکردەوە.
لەم بارەیەوە "د.بژار موسی" وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر، ڕایگەیاند: " ژمارەی سەردان کەران بۆ نەخۆشخانەکان ۳۲٦۸ کەسن، خەوتن لە نەخۆشخانە ٥٥۱ کەسن، نۆرینگەی دەرەکی ۲۹۸٦ کەسن، دەرچونی ئەمبوڵانس بۆ گواستنەوەی نەخۆش ٦۳ ئەمبوڵاسن".
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: " ڕووداوی هاتووچۆ ۱٠٦ ڕووداو بووە، ڕووداوی کەوتن ۱۱۳ڕووداو بووە، دووپشك و مار ۲٥ ڕووداو بووە، هەروەها شەڕ و پێكدادان ۸ ڕووداو، برینداری گولە ۱۱ ڕووداو، گیان لەدەستدان ٥، سوتان ۲۹، نەشتەرگەری ٦٠، نەشتەرگەری بچوك ۲٦، ژەهراوی بوون ٥، لەدایك بوون ۱۲۱ و
خەواندنی منداڵان لە بەشی منداڵە ناکامەکان ۱٠۳".
هەروەها لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناوبراو ڕایگەیاند: "تووشبووی گشتی ۲۷٦ کەس ، چارەسەرکراو ۲۱٥ کەس، لەژێرچاودێری پزیشکی ٦٠ کەس، گیان لەدەستدان ۱ کەس، کەرەنتین کردن ٤۷٠٠ کەس و ماوە لە کەرەنتین ۲۱٠ کەس بووە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق