بـارزان خـالـد_کـەش و ھـەوا_نوێ ژین
کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەكانی گەرماش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بە شێوەیەكی بەرچاو و بەنزیكەی ٥ بۆ ١٠ پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٧ پلە و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٦ بە ٢٥، دهۆک ٣١ بە ٢١ و کەرکوک ٣٩ بە ٢٦ پلە دەبێت.
سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٢ پلە و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٤ بە٢٣ پلە، دهۆک ٢٦ بە ١٥ و کەرکوکیش ٣٤ بە ٢٣ پلە دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق