ئێران.. دوو کوڵبەری کوردی کوشت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 29 مايو 2020

ئێران.. دوو کوڵبەری کوردی کوشت


بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ٢ کۆڵبەری کورد لە سنووری شارەکەی خۆیان سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەكانی ئێران کوژران.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە: "ئێوارەی پێنجشەممە، ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٠، هێزە سەربازیەكانی ئێران لە ناوچەی سنووری ئەلەندی سەر بە پارێزگای ئورمیە، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە ٢ کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشكراوە: "ئەو ٢ کۆڵبەرە خەڵکی گوندی کەرکووشن لە قەزای سەفائیە، ناوی ئەو ٢ کۆڵبەرە کوژراوە بریتین لە موحسێن دەرویشزادە و ئیبراهیم جوردیزج".

ئەوەش لە كاتێكدایە، بەپێی ئامارەكانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١١ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەكانی ئێران و تورکیا برینداربوون‪.‬

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق