وەزارەتی کشتوکاڵ داوای قەرەبوو دەکات بۆ جوتیاران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 29 مايو 2020

وەزارەتی کشتوکاڵ داوای قەرەبوو دەکات بۆ جوتیاران


ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی٥ـی٢٠٢٠، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی لەسەر سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیارانی مەخمور و خانەقین بڵاوکردەوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکردووە،کەوا داوایان لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە سەر و ماڵی جوتیارانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەریم بپارێزن.

هاوکات وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاشیگەیاند:" داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق و ئیدارەی پارێزگای کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم  دەکەین و بەرپرسیارەتی پاراستنی سەرو ماڵی جوتیاران لەو ناوچانە لە ئەستۆدایە، لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ بەم شێوەیە:


راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

بەداخەوە سەرو ماڵی جوتیارانمان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كەوتۆتە بەر ئاگری رق و كینە، سوتاندنی گەنمی جوتیارانمان لە مەخمورەوە بۆ خانەقین بە پرۆسەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەزانین، كە ساڵانە چەند بارە دەبێتەوەو رەنجی ئەو ساڵەیان بە هەدەر دەدرێت.

پێشتریش وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە كردبوو سەرو ماڵی جوتیاران لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بپارێزن بەپێی گونجاوی شوێنەکان، بەڕێوەبەرایەتیەكانی كشتوكاڵیشمان داوایان لە یەكە ئیداریەكانی ئەو ناوچانە كردووە رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی جوتیاران.

هەروەها نوێنەرمان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ داوای كردووە دەغڵ و دانی جوتیاران لەو ناوچانە بپارێزرێت.

لێرەشەوە داوا لە  وەزارەتی  کشتوکاڵی حکومەتی عێراق و ئیدارەی پارێزگای كەركوك و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین و  بەرپرسیارەتی پاراستنی سەرو ماڵی جوتیارانیان لەو ناوچانە لە ئەستۆدایە، لەگەڵ قەرەبووکردنەوەى زيانەکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق