دەوامی وەزارەتی ناوخۆ بەم شێوەیە ڕێکخرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 29 مايو 2020

دەوامی وەزارەتی ناوخۆ بەم شێوەیە ڕێکخرا


چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین 

لەدوایی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لەڕۆژی یەکشەممەوە دەوامی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە، هەروەها کات و شێوازی دەوامی وەزارەتی ناوخۆ دیاریکرا. 

لەم بارەیەوە "سامی جەلال" بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند:"دەوامی وەزارەتی ناوخۆ هەروەکو پێش جەژنە و هیچ گۆڕانکاريیەکی بەسەردا نەهاتووە".

سەبارەت بەکاتی دەست پێکردنەوەی دەوام ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: " ڕۆژی یەکشەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٠، تا ڕۆژی چوارشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دەوام لە ۹ـی بەیانی تا ۱ـی پاش نیوەڕۆیە".

وتیشی: " ڕۆژی پێنج شەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەوامی وەزارەتی ناوخۆ لە ۹ـی بەیانی تا ۱۲نیوەڕۆ دەبێت، نۆرە(تەناوب)ی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە وەک پێش جەژن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق