بـارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
کۆمەڵێک ئەندام پەرلەمانی کورد لەپەرلەمانی عێراق یاداشتێکیان واژوو کردووە کە پشتیوانی کابینەی نوێی عێراق ناکەن، بەوتەی ئەوان کابینە نوێیەکە ھیچ بەڵێنکی بە کوردی نەداوە کە جێبەجێ بکات و سوودی بوو کورد نییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ھاتووە:
ئێمە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە پشتیوانی تێپەڕاندنی کابینە حکومیەکەی بەڕێز مصطفی كاظمى نین:
١- ئەم کابینەیە و سەرۆکەکەی بە فەرمی ھیچ گەرەنتییەكی نەداوە کە کێشەی بودجە و موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم چارەسەر دەکات و ھیچیتر مافە داراییەکانی ھەرێم و خەڵکەکەی ناکاتە بەشێك لە ململانێی سیاسی لە نێوان ھەولێر و بەغداد.
٢- بۆ جارێکیتر، کێشەی کەرکوك و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان و بنەماکانی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، کرایەوە قوربانی پشکی وەزاری لە حکومەتی تازە.
٣- ستافی سەرۆک وەزیری راسپێدراو تەنیا بۆ پێدانی پۆستی وەزاری گفتوگۆی لەگەڵ پارتی و یەکێتی کردوە، کەئەوە کاری لە پێشینەی ئێمە نیە، ئێمە خاوەنی دیدی سیاسیی نیشتیمانی جیاوازی خۆمانین. پارتی و یەکێتیش وەك خوی ھەمیشەیی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستانیان کردوە بە قوربانی بەرژەوەندییە حیزبییە بچوکەکان.
بۆیە ئێمە رایدەگەیەنین کە لە ھەر ئەنجام و لێکەوتەیەك لە رێگەی تێپەڕاندنی ئەم حکومەتەوە، کە کاریگەری خراپ بکاتە سەر ئایندەی ھەرێم و ژیانی خەڵکەکەی، بەرپرسیار نین و بەرپرسیاری لێکەوتەی ئەوتۆ دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەس و لایەنانەی کە پشتیوانیی تێپەراندن و پێکێهێنانی ئەم کابینەیان دەکەن:
ناوەکان:
١.رابون مەعروف
٢. هۆشیار عەبدوڵا
٣. سەرکەوت شەمسەدین
٤. کاوە محەمەد
٥. سروە ونس عمر
٦.غالب محمد عەلی
٧.یسری رجب کمر
٦/ ٥/ ٢٠٢٠
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق