ئەڵمانیا.. قۆناغی یەکەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاند - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 6 مايو 2020

ئەڵمانیا.. قۆناغی یەکەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاند



ئوسامە ئەحمەد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی قۆناغی یەکەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاند، دەشڵێت بەپێی توانا ڕێكکارەکان کەم دەکەینەوە.

"ئەنگێلا مێرکڵ"، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "قۆناغی یەکەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تێپەڕیوە، پێویستە لەوە تیبگەین کە مانەوە و کارکردنیان پێکەوە بۆ ماوەیەکی درێژ هۆکاری تێپەڕاندنی قۆناغەکە بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "گەیشتوتنە خاڵیک بە پێی توانا و بە شێوەیەکی ڕێکخراو ڕێککارەکان کەمدەکەنەوە".

ئەڵمانیا پلەی شەشەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنایان تێدا تۆمارکراوە، تا ئێستا ١٦٧ هەزار و ٣٧٢ توشبوو لەو وڵاتە تۆمارکراون، بەپێی هەندێک ئاماریش ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتوەتە ٦ هەزار و ٩٩٣ کەس.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق