فڕۆکەخانەی تەڕابلوس بۆردوومان دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 9 مايو 2020

فڕۆکەخانەی تەڕابلوس بۆردوومان دەکرێت


ئەمــیر عبدالواحید_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لە تەرابلوس و حکومەتی هێزەکانی حەفتەر کە کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی لیبیایان کردوە زیادیکردوە و فڕۆکەخانەی موعتیقەی لە تەرابلوس و بنکەی سەربازی بوتیە لەلایەن لایەنە ناکۆکەکان  بۆردومانکراون.

هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی فڕۆکەخانەی موعتیقەی لە تەرابلوس کرد، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو  لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێزەکانی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی بنکەی سەربازی بوتیەیان لە شاری رەجبان کە هێزەکانی حەفتەری تێدابوە، کردوەتە ئامانج.

لە بۆردومانەکەی شەوی ڕابردوودا ۷۰ سەربازی هێزەکانی حەفتەر کوژراون و برینداربون
لەوبارەیەوە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لیبیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانەکان ۹ سەربازی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا کوژراون، بەڵام وتەبێژی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی ڕایگەیاند، لە بۆردومانەکەی شەوی رابردودا ۷۰ سەربازی هێزەکانی حەفتەر کوژراون و برینداربون.

گرژییەکان لە نێوان حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لە تەرابلوس و حکومەتی هێزەکانی حەفتەر کە کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی لیبیایان کردوە لە چەند ساڵی رابردودا لە ململانێی سیاسییەوە گۆڕاوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی، ناکۆکی قوڵی ناوخۆیی و دەستوەردانی وڵاتان بوەتە هۆی ئەوەی هەزاران کوژراو و بریندار لە ریزی هاوڵاتیانی مەدەنی تۆماربکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق