کەیفی حەسەن_ئاینی_نوێ ژین
زانایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێنوێنی موسوڵمانان دەکەن دەلێن، هه‌ركاتێک موسوڵمانێک چووه مزگه‌وته‌وه دانه‌نیشت تاوەکۆ ٢ ڕكاعا‌ت نوێژی سەلامی مزگەوت (تحية المسجد) ده‌كات، ئه‌م نوێژه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه به دووباره بوونه‌وه‌ی چوونه مزگه‌وتەوە.
لەم بارەیەوە پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (( فاذا دَخَلَ أحَدُكُم المَسْجِدَ، فلا يَجْلِسْ حَتى يَرْكَعَ رَكْعَتَين )) رواە مسلم
واتە: هه‌ركاتێك یه‌كێكتان چووه ناو مزگه‌وت با دانه‌نیشێت تا ٢ ڕكاعا‌ت نوێژ ده‌كات.
له‌هه‌موو كاتێك كه چویته ناو مزگه‌وت سوننه‌ته سەلامی مزگەوت (تحية المسجد) بكرێ، ناپه‌سه‌نده نه‌یكا بەبێ ھۆکار (ئه‌نقه‌ست) و یه‌كسه‌ر دابنیشێ.
چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژە سونەتەکە ئەگەر لەبیرت کرد دانیشتی دەتوانی ئەنجامی بدەی؟
زانایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەمبارەیەوە دەلێن: "ئه‌گه‌ر دانیشتی و ئه‌نجامت نه‌دا، سوننه‌ت نییه قه‌زای بكه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌نه‌زانی یان له بیری چوو دانیشتی، دانیشتنه‌كه‌ش كه‌م بوو، یان ماوه‌یه‌ك به‌پێوه راوه‌ستایت، ئه‌وكاته سەلامی مزگەوت (تحية المسجد) هه‌ر ده‌مێنێ و ده‌توانی بیكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانیشتی به‌ئه‌نقه‌ست هه‌ڵمه‌سته‌وه".
ئەگەر هەر موسوڵمانێک ئەم سوونەتەی بەهەر هۆیەک نەکرد سوننه‌ته بڵێ: ((سُبْحَانَ الله والحَمْدُ لله ولا اله الا الله والله أكبر، ولا حَول ولا قُوةَ الا بِالله العَلي العَظيم)).
خێر و پاداشتی نوێژەکە :
سوننه‌تی سەلامی مزگەوت (تحية المسجد) دێته‌جێ و خێره‌كه‌شی ده‌گاتێ به‌كردنی نوێژێكی واجب، جا ئه‌دابێ، یان به‌قه‌زابێ، هه‌رچه‌ند نییه‌تی سلامەی مزگەوت (تحية المسجد)ـیشی له‌گه‌ڵدا نه‌هێنێ، یان به كردنی سوننه‌تێكی تر له نوێژه سوننه‌ته‌كان، چونكه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه به نوێژكردنێك رێز له مزگه‌وت بگیرێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق