کەش و هەوا ـ نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەووە و ڕایگەیاند، ئەگەری تاوە باران هەیە لە هەندێک ناوچەی ھەرێمدا.
بەپێی پێشبینسەکانی کەشناسی هەرێم: "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ تاوەبارانی كورتخایەن زیاتر لە ناوچە شاخاوییەكاندا، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سوك هەیە و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی ڕۆژانی پێشوو".
ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٣ پلە و نزمترین ٣٤ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٢ بە ٢٨، دهۆک ٤١ بە ٢٧ و کەرکوک ٤٦ بە ٢٩پلە دەبێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق