کعب سورچی_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
دوای شەش مانگ لە وەستانی کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور لە هەڵەبجە جارێکی دیکە دەستی بە کارکردن خۆی کردەوە.
کامەران محەممەد، خاوەنی کارگەی دۆشاوی ئاوەتەماتەی شارەزوور ڕاگەیاند: "ئێستا رۆژانە نزیکەی ۲۰۰ تۆن تەماتە لە جووتیاران وەردەگرین لە دھۆک و ھەولێر و سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە دوو براندمان ھەیە یەکێکیان بەناوی شارەزوور و ئەوی دیکەیان بەناوی بەغدادەوەی، شارەزوورەکە لە ھەرێمی کوردستاندا دەنێرین بۆ بریکارەکانمان و بەغدادەکەش بۆ خوارووی عێراق دەنێرین"
ووتیشی: "ئەگەر حکومەت ھاوکارمان بێت لەم پرۆژەیەدا دەتوانین بۆ ساڵی ئایندە ھەلی کار بۆ جووتیارەکانیش بڕەخسێنین و بۆ ناو کارگەش وابکەین ۱۰ بۆ ۱٥ ھەزار دۆنم زەوی لە ھەرێمی کوردستان بە تەماتە دابچێنین".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق