ھاووڵاتیانی ھەرێم قەرەبوو دەکرێنەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 24 يوليو 2020

ھاووڵاتیانی ھەرێم قەرەبوو دەکرێنەوە



بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ھەر شوێنێك زەویی ھاووڵاتیان كە لە ماستەرپلانی حكوومەتدا ھەبێت و زەوییەكانیان تاپۆ بێت، قەرەبوو دەكرێنەوە و ئەگەر بە نایاساییش بێت و لە ماستەرپلاندا نەبێت ئەوانە قەرەبوو ناكرێنەوە.

كوردۆ شابان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی حکومەتی ھەرێم راگه‌یاند: "وەزارەتی شارەوانی پابەندە بە ماستەرپلانی خۆیەوە و وەكو ھەموو شارەوانییەكانی خۆی لە شارەكان ماستەرپلانی خۆی ھەیە، ھەر زەوییەك لە دەرەوەی ماستەرپلانی شارەوانی بێت كە كاتی خۆی بە ھەڵە دابەش كراوە، ئەگەر ھەڵەكە لە حكومەت بێت و لە ھاووڵاتیان نەبێت حكومەت قەرەبوویان دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر ھەڵەكە لە خۆیان بێت حكومەت پابەندی قەرەبووكردنەوەیان نییە".

ناوبراو ووتیشی: "ئەگەر گۆڕانكاری لە ماستەرپلاندا كرا و زەوی نیشتەجێبوون بەر شەقام بكەوێت، حكومەت قەرەبووی ئەو كەسانە دەكاتەوە، بۆیە ئەوەی باس دەكرێت گوایە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی راگیراوە، راست نییە و زۆر بە خێرایی كاری تێدا دەكرێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق