ئەمرۆ ڕۆژی سەربەخۆیی ئه‌مريكایە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 4 يوليو 2020

ئەمرۆ ڕۆژی سەربەخۆیی ئه‌مريكایە


سەرباز احمد ـ زانیاری ـ نوێ ژین 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەئێستادا لەزۆربەی ولاتانی جیهان و لەهەرێمەکانییش نوێنەر و کنسولگەری هەیە دەست تێوەردانی سیاسی و ئابووری دەبێت لەهەموو پرسەکانی جیهان ئەمریکا رەقەمێکە لەرەقەمە گەورەکان، ئەمڕۆ رۆژ وەگەری بوون بەسەربەخۆیتی بۆ ئەمریکا رۆژێکی مێژوویە چۆن بوون بەسەر بەخۆ .

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رابردوودا بریتی بووە لە ١٣ هەرێم کە بەسەر هێزەکانی "ئیمپراتۆریەتی رووسی، بریتانیا، ئیمپراتۆریەتی فەڕەنسی، هۆڵەندا، دانیمارک، ئیتاڵیا، ساکۆنی، پۆڵەندا، بەلجیکا، ئیسپانیا، پورتوگال" دابەشکرابوو و، بەشێكی کەمیش هی رەش پێستەکان و هندييە سوورەکان بوو.

لە ساڵی ١٧٦٥ جەنگ لە لایەن ١٣ کۆلۆنیەکەی بریتانیا دژی سیاسەتی کۆنگرێسی بریتانیا و پەرلەمانی بریتانیا هەڵگیرسا.


لە ساڵی ١٧٦٨ بەرەی شۆڕش پێكهێنرا و چەکیان هەڵگرت و چەند شارێكیان گرت، بەتایبەت بۆستن و نیویۆرک، بەرەی شۆڕش لە ١٨ یەکەی سەربازيی پێكهاتبوون. هەر ١٨ یەکە سەربازییەکە توانییان رووبەڕووی بریتانیا ببنەوە، شۆڕش فراوان بوو تا لە ١٧٧٤ توانیيان گشت بەرپرسانی ئینگلیز لە کۆنگرێس دەرکەن و، لە ٤ی تەمووزی ١٧٧٦ بڕیاری سەربەخۆییان دا. 

لە ١٧٨١، ٤٥هەزار سەربازی هێزی تایبەتی بریتانیا لەلایەن جەنه‌ڕاڵ جۆرج واشنتۆنەوە بە دیل گیران، لە ١٧٨٣ بریتانیا پەیمانی ئاشتی مۆر کرد و، ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزرا، سەرەتا لە ١٣ ویلایەت پێکهاتبوو.

ئەمریکا دژ بە داگیرکاری و ژێردەستەیی شۆڕشی کرد و، بوو بەو وڵاتە زلهێزەی جیهان کە دەستی لە گۆڕانکارییەکانی جیهاندا هەیە،دەست تێوەردانی لەکارەکانی ولاتان و هەرێمەکاندا هەیە لەئیستادا خۆشی بەزلهێزی جیهان ناساندووە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق