ئوسامە ئەحمەد_ئابووری_نوێ ژین
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٢دۆلار و ٧٧سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠دۆلار و ٢٨سەنت دەفرۆشرێت.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی ١٣٪بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ـی نیسانی ئەمساڵ نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بۆ خوار سفرەوە دابەزی.
لەمانگی ئازاردا نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لەدوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق