زانیاری تەندروستی ـ نوێ ژین
هه‌موو ئه‌زانین ناشێت له‌م كاته‌دا كه ژیانی ده‌ره‌وه‌مان پڕه له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌ست له ده‌موچاومان بده‌ین یان ده‌ست به ده‌موچاوی كه‌سێكی دیكه‌دا بێنین، به‌ڵام ئه‌ی چۆن ده‌ست له به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌ی خۆمان یان كه‌سێكی تر بده‌ین؟
له‌كاتێكدا سه‌نته‌ری بنبڕكردنی نه‌خۆشیی و خۆپاراستن (CDC) رای ژیرانه‌ی هه‌یه، بێئه‌وه‌ی هیچمان پێ بڵێت، به‌ڵام هانا سموزرس ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سێكس هه‌روه‌ك گه‌شتكردن و دووگیانی و ئاژه‌ڵ به‌خێوكردنی ماڵی و زۆربه‌ی شته‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی تێر‌و ته‌واو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌شێكی سروشتییه له ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ، بۆیه ناتوانین لێی دابڕێین.
"سموزرس" به‌وردی هه‌ستاوه به لێكۆڵینه‌وه له زانیاری ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی و سێكس له زه‌مه‌نی كۆرۆنا ڤایرۆس-دا.
به‌پێی گۆڤاری زانستی ئه‌مەریكی، سموزرس پێیوایه پێویست ناكات چاوه‌ڕیی ڕۆژێك بكه‌ین تا سێكسكردنی تێدا بوه‌ستێنیت، تا ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌یت كه نیشانه‌كانی ڤایرۆسی کۆرۆنات تێدا ده‌ركه‌وتووه.
ده‌شڵێت: "له‌كاتێكدا پێویسته به ئاگاییه‌وه سێكس بكه‌یت، به‌ڵام كاتێك زانیت تووشی كۆرۆنا بویت، به‌بێ مه‌رج بوه‌سته".
گۆڤاری تایمز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دووپاتیده‌كاته‌وه، كۆرۆنا له‌رێگه‌ی سێكسه‌وه ناگوازرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه بۆ دوو كه‌سه‌كه دروستده‌كات ئه‌وه‌یه ڕووخساریان له‌یه‌ك نزیك ئه‌بێته‌وه كه ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه، چونكه هه‌میشه تێبینی ئه‌وه دەکرێت كه ماوه‌ی نێوان دوو كه‌س پێویسته ٦ پێ (نزیكەی ٢مه‌تر) بێت.
هه‌روه‌ها پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌توانیت ڕۆژانه ماچی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌یت؟ له‌كاتێكدا ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی: "بێ دوودڵی ماچكردن هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه بۆیه تا ئه‌توانین ئه‌و ماوه‌یه لێی دوور كه‌وه‌ره‌وه، به‌ڵام "ئه‌لته‌رناتیڤ" بۆ ماچكردن ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كرێین چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی گه‌مه و ده‌ستبازی و شێوازی تر به‌كاربهێنرێت له‌بری ماچ".
پسپۆران پێشنیاز ده‌كه‌ن، مه‌هێڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت گه‌شت بكات بۆ شوێنێك كه ڕێكه‌وت وایه ژماره‌یه‌كی زۆر حاڵه‌تی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆماركراوه یاخود له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه له کەرەنتین بووه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی نه‌كردووه و تێكه‌ڵاوی كه‌س نه‌بووه و خۆی پاراستووه بێ دوودڵی سێكسی له‌گه‌ڵ بكه.
هه‌روه‌ها سموزرس ده‌ڵێت: "رێگه‌مه‌ده به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ماچ-ت بكات یان سێكست له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌وێك له یانه بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نامۆ، چونكه تۆ نازانیت هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه یان نا".
بۆیه شاره‌زایان و پزیشكان پێشنیازه‌كانیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه سێكس به‌شێكه له ژیانی كه‌سه‌كان، به‌ڵام به‌بێ هۆشیاری له‌مكاته‌دا زیانی زیاتره له قازانج؛ باشترین حاڵه‌تیش پێش هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سێكسی پاكوخاوێنییه تا له دوو دڵی بتپارێزێت و بۆ دڵنیایی خۆشت ئه‌گه‌ر گومانت هه‌بوو، ماسك به‌كاربێنه له‌كاتی سێكسدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق