بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ ھەینی، لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بەسەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی تاوەکو ١٠ـی ئەم مانگە لە نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەرکرد و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆ بکات.
لە ڕاگەیێندراوی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی هاتووە: "ڕاگرتنی دەوامی فەرمی دامودەزگا حکومیەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ و کەرتی تەندروستی، خزمەتگوزاری فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان تاوەکو ڕۆژی ١٠ـی٧ـی٢٠٢٠ درێژ دەکرێتەوە، هەموو مزگەوت، پەرستگە و شوێنە ئایینییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە".
لەبارەی کردنەوەی چێشتخانە و کافتریاکان، لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند: "چێشتخانه، چایخانە، قاوەخانە، ساردەمەنییەکان، كافتریا و رێستورانته‌كان "به‌بێ پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له" له ڕۆژی ٤ـی٧ـی٢٠٢٠ دەکرێنەوە بەچەند مەرجێک کە ئەمانەن:
١- ته‌نیا نیوه‌ی مێز و شوێنه‌كانی دانیشتن به‌كاربهێنن.
٢- پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنمای و مه‌رجه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان بن.
٣- هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە: "هۆڵەکانی لەشجوانی، شوێنی چاره‌سه‌ركردنی سرووشتی به‌پێی ڕێكار و ڕێنمای و مه‌رجه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان ده‌كرێنه‌وه، هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
پرسە، پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش، هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشی و ناخۆشی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن؛ هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر هۆیه‌ك هێرش و سوكایه‌تی بكاته‌سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ڕێكاری یاسایی توندی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر".
سەبارەت بە گواستنەوەی گشتی، لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئاماژە بەوە دەکات: "پێویسته گواستنەوەی گشتی (پاس، مینی پاس و تاكسی) به‌پێی ڕێنمای و مه‌رجه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان كاربكه‌ن، هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ندنه‌بێت بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت".
بەپێی دوایین ئامارەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ ھەینی بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا ٦٨٤٤ تووشبوو، ٢٢٥٢ چاکبوونەوە و ٢٣١ حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق