محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستبەسەر بەرهەمێكی چینیدا گیرا، کەوا لە قژی ئەو موسڵمانانە دروستكراوە كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر كراون.
ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردۆتەوە” لێپرسراوانی گومرگی ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، كاروانێكی زۆر بەرهەمی قژی دروستكراوی وڵاتی چینیان دەستبەسەردا گرتووە كە لە قژی سەری مرۆڤ دروستكراوە، کە پێكهاتووە لە 13 تۆن كە بەهاكەی 800 هەزار دۆلارە و لەلایەن كۆمپانیای "لوب كاونتی میكسین"ی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بەرهەمەكانی قژە“.
ڕۆپنامەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە پێدەچێت بەرهەمەکە لە قژی ئەو موسڵمانانەی هەرێمی شینگیانگی خۆرئاوای چین بێت كە لە سەربازگە زۆرەملێكاندا دەستبەسەر كراون“.
لای خۆشیەوە ’بریندار سیمس‘ یاریدەدەری جێبەجێكار بۆ بازرگانی و گومرگ و پاراستنی سنوری ئەمریكا ڕایگەیاندووە ”بەگوێرەی یاسا ئەو كەلوپەلانە بە پێشێلكارییەكی مەترسیداری مافەكانی مرۆ فلە قەڵەم دەدرێت، دەستبەسەراگرتنی بارەكەش ناردنی پەیامێكی روون و راستەوخۆیە بۆ سەرجەم ئەو قەوارە و لایەنانەی كە دەیانەوێت گرێبەستی كار لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ببەستن، كاروهەڵسوكەوتی لەو شێوەیە قەدەغەكراو و نامرۆفانە و بە هیچ شێوەیەك مایەی لێخۆش بوون نییە“.
كۆمپانیای "لوب كاونتی میكسین" بە سێهەم سەرچاوەی قژی مرۆڤ دادەنرێت لە هەرێمی شینگیانگ، كە بەم دواییانە ناوی خرایە لیستی ڕەشەوە، بەهۆی ئەوەی كاری زۆرە ملێ بە كارێكار و بەردەستەكانی دەكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق