ھۆزان احمد- کەش و ھەوا-نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم کوردستان، پێشبینیەکانی کەش و ھەوای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر پلەکانی گەرما ٤٥پلەی سیلیزیە، بەڵام سبەی دەبێت بە ٤٦ پلە.
ھەروەھا ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی، پلەکانی گەرما ٤٣پلەیە، بەڵام سبەی بەرزتر دەبێتەوە بۆ ٤٤ پلە، لە شاری دھۆک ئەمڕۆ ٤٤ پلەیە و سبەی دەبێت بە ٤٥پلە .
ھاوکات لە شاری کەرکوک، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ٤٧ پلەیە و سبەی دەبێت بە ٤٨ پلەی سیلیزی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق