ئوسامە ئەحمەد - ئابووری - نوێ ژین
نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٣دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠دۆلار و ٤٧سەنت دەفرۆشرێت.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاوەی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی ئەمریکیش بە ڕێژەی ١٣٪بەزاربووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ـی نیسانی ئەمساڵ نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧دۆلار بۆ خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاردا نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لەدوای ٢٠٠٢ تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق