حکومەتی عێراق ئەم ھەڕەشانە لە تورکیا دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 5 يوليو 2020

حکومەتی عێراق ئەم ھەڕەشانە لە تورکیا دەکات


بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت،
كارتی زۆریان بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی بەرامبەر پێشلێلكارییەكانی توركیا بەكاری بهێنین گرنگترینیان كارتی ئابوورییە، تا ئێستا دوو جار باڵیۆزی توركیامان لە بەغدا بانگهێشت كردووە و ناڕەزاتی خۆمان پێڕاگەیاندووە.


ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: "عێراق سەرچاوەی هێزی زۆری بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی بەرامبەر توركیا بەكاری بهێنێت، بە تایبەت كە ئێستا دەیان كۆمپانیای ئابووری وەبەرهێنانی توركیا لە عێراقن، هەروەها عێراق باڵانسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا هەیە كە ساڵانە بە بڕی ١٦ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت".


ناوبراو وتیشی: "یاسا نێودەوڵەتییەكان دەستەبەری مافی عێراق دەكه‌ن و دەكرێت پەنا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ببەین، داوی سازكردنی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لێ بكەین، بۆ تاوتوێكردنی پێشێلكارییەكانی توركیا لەناوچە سنوورییەكانی خاكی عێراق و پەنا بردن بۆ كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و چەندین كارتی دیكە".


ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمانە هەموویان كارتی فشار و هێزی كارامەن بەدەست حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە كە دەتوانین بەرامبەر توركیا بەكاری بهێنین، بەڵام تا ئێستا چاومان لەوەیە كە گفتوگۆی سیاسی و كاركردن بەگوێرەی بنەماكانی دراوسێیەتی و هاوسنووری باشترین رێگەچارەن بۆ ئەم مەبەستە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق