تورکیا ھەڕەشەیەکی دیکە لە عێراق دەکـات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 5 يوليو 2020

تورکیا ھەڕەشەیەکی دیکە لە عێراق دەکـات


بـارزان خـالـد_ناوەندی ھـەواڵ_نوێ ژین


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی حکومەتی عێراق دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت، تورکیا لە دژی هەر چالاکییەکی رووخێنەر کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەر سنوور، ئاسایش و سەقامگیریەکەی لە چوارچێوەی یاسایدا رێشوێنی پێویست دەگرێتەبەر.


حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "ئێمە پێشتر وەڵامی پێگەکانی عێراقمان دابووەوە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی چڕنووک دژی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکەی دەست بە خوێن کە عێراقی کردووەتە مۆڵگەی خۆی، لەمبارەیەوە چەند روونکردنەوەیەکی تازە و بێبنەما لەلایەن پێگەکانی عێراقەوە هاتوون".


باسی لەوەشکرد: "جارێکی دیکە ئەمە بەبیر دەخەینەوە کە ئامادەی هاوئاهەنگیین بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی هاوبەشانە دژی پەکەکە، کە ئاسایشی عێراقیشی خستووەتە ژێر هەڕەشە و پێشێلی سەروەرییەکەی کردووە". 


ناوبراو وتیشی: "تا ئەو کاتەی ئەم چاوەڕوانییە بەبێ وەڵام بمێنێتەوە تورکیا لە دژی هەر چالاکییەکی رووخێنەر کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەر سنوور، ئاسایش و سەقامگیریەکەی لە چوارچێوەی یاسای بەرگری لەخۆکردنی نێودەوڵەتی رەوادا پێداگر دەبێت لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق