بـارزان خالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵاتى ڕایگەیاند، له‌نێو زیندانى چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى ٢٧ سزادراو تووشی كۆرۆنا بوون، كه نیشانه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه و سه‌رجه‌میان له زیندانیانى دیكه جیاكراونه‌ته‌وه و لەژێر چاودێرى پزیشكدان.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵاتى ڕاگه‌یاند: "تاوه‌كو ئێستا ٢٧ زیندانى له‌نێو چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى تووشی كۆرۆنا بوون كه دۆخى ته‌ندروستیان جێگیره و جیاكراونه‌ته‌وه له زیندانیانى دیكه، لەژێر ڕێنمایى و چاودێرى پزیشكیدان و تیمه‌كانى خۆپارێزى به‌رده‌وام ناو چاكسازى گه‌وران دەرمان ڕێژ ده‌كه‌ن و هه‌موو ڕێكارێكى پێویست گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه زیاتر بڵاو نه‌بێته‌وه".
ناوبراو وتیشی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌م نزیكانه مۆڵه‌ت بۆ گیراوان وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى كه‌سوكاریان بكه‌ن، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كۆرۆنا له‌ناو چاكسازیدا مۆڵه‌ت ده‌درێت زیندانیان هه‌موو ڕۆژێك بۆ ماوه‌ى ١٠ خوله‌ك به ئۆنلاین په‌یوه‌ندى به كه‌سوكاریانه‌وه بكه‌ن تاوه‌كو دڵنیان بن له دۆخى ته‌ندروستیان".
بەپێی دوایین ئامارەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە دوێنی بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا ٧٠٤٨ تووشبوو، ٢٥٢٠ چاکبوونەوە و ٢٤٣ حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق