مریەم احمد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
لە رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، شەش پۆستی حکومی ئاڵوگۆڕ دەکەن، کە یەکێکیان پۆستی پارێزگاری سلێمانی یە.
سەرچاوەیەکی ئاگەدار لەنێو یەکێتی راگەیاند، یەکێتی تاوەکو ئێستا سێ کاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی ھەیەو لەنێویاندا یەکێک دەبێتە پارێزگاری نوێی سلێمانی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ھەریەکە لە دکتۆر عیزەت سابیر، ئاوات محەممەدی قائیمقامی ئێستای قەزای ناوەندی سلێمانی و جووتیار نووری، کاندیدی یەکێتین بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو شاندی باڵای یەکێتی و گۆڕان لە گردی زەرگەتە کۆبوونەوە، ھەردوولا بڕیاریاندا بە ئاڵوگۆڕ کردنی شەش پۆست لەنێوانیاندا کە بریتین لە، سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆکی ئیدارەی راپەڕین، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، قائیمقامی هەڵەبجە و پارێزگاری سلێمانی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق