ئەمـــیر عبدالواحید_کەش و هەوا_نوێ ژین
لەڕاگەیندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای ڕاگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەکان سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێم دەکات.
فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "شەپۆلێكی گەرما ڕوو لە ھەرێمی كوردستان دەكات، تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بەردەوام دەبێت".
ناوبراو وتیشی: بەرزترین پلەی گەرما لەنێوان ٤٤ بۆ ٤۷ پلە دەبێت، رۆژانە بە پلەیەك تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە، لە بەشی باشووری ھەرێمی كوردستان بەرزترین پلە دەگاتە ٤۷ پلەی سیلیزی".
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: "بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما زیاتر لە كاتژمێر ۱۱ـی بەیانی تا كاتژمێر ٤ـی دوانیوەڕۆ دەبێت، پێویستە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن لە بەركەوتنی خۆر و رێنماییە تەندروستییەكانی بەرگری شارستانی لەبەرچاوبگرن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق