بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و به‌هۆی شه‌ڕێكه‌وه دوو كه‌س برینداربوون، سێ كه‌سیش له‌هه‌ردوو لای رووداوه‌كه ده‌ستگیركران.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو بریندار گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه كه یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ناوی "ع . ح . م" له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٧ پیشه‌ی كاسبه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كاره‌بای قه‌ڵادزێیە، شوێنه‌واری دوو فیشه‌ك به هه‌ردوو قاچیه‌وه هه‌یه و برینداره‌كه‌ی تریش شوێنه‌واری چه‌قۆ به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوە: "به‌وته‌ی یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێوه شه‌ڕ له‌نیوان ئه‌وان و چه‌ند گه‌نجێكی دیكه‌دا دروستبووه، دواتر ئاڵۆزی كه‌وتۆته نێوانیان و چه‌كی جۆری ده‌مانچه و چه‌قۆ به‌كارهاتووه".
پۆلیسی ڕاپەرین ئاشكراشیكردووە: "به بڕیاری دادوه‌ر سێ كه‌س له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه ڕاگیراون، دوای ڕووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان و پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر گه‌یشتونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست، ده‌ستبه‌جێ ڕووداوه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوو و چه‌قۆكه‌دا".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق