شوان امین_تەندروستی_نوێ ژین
هەندێك خواردن لە كاتی سوڕی مانگانە رەنگە ئەو نیگەرانی و دڵەراوكێیە كەمكاتەوە كە زۆربەی كەس لە رۆژانی پێش و كاتی سوڕی مانگانەدا هەستی پێدەكەن، دکتۆر ئیسرا کەمال شاه محەمەد، باشترین خۆراکەکانی لەماوەی سوڕی مانگانەدا بڵاوکردوەتەوە، ک رۆژانە ۱-۲ لەم جۆرانە بخۆیت سودی دەبێت.
۱ـ لەرۆژەكانی پێش سوڕی مانگانەدا رەنگە حەزی خواردن زیاتربێت لە رۆژانی ئاسایی، چونكە بڕی ئەو وزەیە كە لەش دەیسوتێنێت زیاتر دەبێت، بۆیە دەكرێت لەو رۆژانەدا ئەڤۆكادۆ یان پارچەیەك شوکولاتەی رەش زیادبكرێت بۆ خواردنەكەت بۆئەوەی حەزت بۆ خواردنی زیاتر و شیرینی بشكێنێت.
۲ـ لەو رۆژانەدا ماسی بەتایبەت ماسی سەلەمون بخورێت، چونكە دەركەوتوە ئۆمێگا-3 لەئازاری سوڕی مانگانە كەم دەكاتەوە.
۳ـ دەبێت سەرنج بكەنە سەر زیاتر خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن، وەكو گۆشت، ماسی، گەڵا سەوزەتۆخەكان بەتایبەت برۆكلی، چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین C، واتە هەڵمژینی مادەی ئاسنەكەش زیاتر دەكات.
٤ـ قاوە بەهۆی بونی مادەی كافاین وادەكات خوێنەكە زوتر بێت و ئازارەكەت كەمتربێتەوە.
٥ـ ئەنەناس، گرژبونی ماسولكەكانی رەحم زیاد دەكات، بۆیە خوێنەكە بە ئاسانتر دێتە خوارەوەو سوڕی خوێنەكە رێكتردەبێت.
٦ـ مانگۆ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین، وادەكات ناوپۆشی منداڵدان بە باشتر دابماڵرێت لە كاتی سوڕی مانگانە.
۷ـ خورما، بۆ ئازاری سوڕی مانگانە زۆر گرنگە.
٨ـ زەردەچەوە، یارمەتی چالاكبونی سوری خوێن دەكات بۆ منداڵدان و حەوز بۆ رێككردنەوەی سوڕی مانگانە، زۆر گرنگە بە تایبەتی لە زانستی پزیشكی چینی دا باسكراوە كە ئەگەر لە ناو ئاوی گەرم یان شیردا بخورێتەوە، گرنگە بۆ رێكخستنی سوڕی مانگانە.
۹ـ زەنجەفیل، زۆر گرنگە بۆ ئاسانكردنی خوێن هاتن لە منداڵدانەوە و بەتایبەت دەتوانرێت لەگەڵ هەنگوین بخورێتەوە وەكو چا لە دەوروبەری كاتی سوری مانگانە.
۱۰ـ شمڵی، لەگەڵ ئەوەی بۆ رێكخستنی شەكرە، ئیشی جگەر و گورچیلەش باشە، بۆ ئازاری سوڕی مانگانەش زۆر باشە، دەتوانیت دەنكەكەی لەئاودا بۆ ماوەی ۱۲ كاتژمێر دانێیت و پاشان ئاوەكە بخورێتەوە.
۱۱ـ چای گوڵەبەیبون بۆ كەمكردنەوەی ئازار و پێچی سك لە كاتی سوڕی مانگانەدا.
۱۲ـ مەساجكردنی خوارەوەی سك بە كەمێك زەیتی دارچینی یان زەیتی كونجی لە زۆر كەسدا سودی هەیە بۆ رەوینەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.
شایەنی باسە:"زۆرێک لەئافرەتان لەکاتی سوڕی مانگانە کێشەیان بۆ دروست دەبێت کە تووشی دڵەڕاوکی دەبن و نازانن چۆن چارەی بکەن کە ئەم خواردنانەی باسمانکرد کە هۆکاری باشە بۆ چارەی دڵەڕاوکێی بوون".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق