نرخی نەوت بەخێرایی بەرز دەبێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 15 سبتمبر 2020

نرخی نەوت بەخێرایی بەرز دەبێتەوە


بـارزان خالد_ئابووری_نوێ ژین

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤١ دۆلار و ١٣ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس بە ٣٨ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شارەزایانی بوارەکە، دابەزینی نرخی نەوت دەگێڕنەوە بۆ کەمبونەوەی خواست لەسەری بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتین کردنی بەشێکی وڵاتان، کە ئەمەش وایکردووە جوڵەی هاتووچۆ و کارگەکان کەم بێتەوە.

ماوەیێکە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵکشانی نائاسایی بەخۆوە دەبینێت، ئەوەش نادڵنیایی زیاتری لای بازرگانانی نەوت دروستکردووە، خواستی کڕین کەمیکردووە و ئەوەش بووەتە هۆی کەمبونەوەی نرخەکەی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق