بۆچی دەبێت رۆژانە هێلکە بخۆین ؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 15 سبتمبر 2020

بۆچی دەبێت رۆژانە هێلکە بخۆین ؟


ھۆزان احمد-تەندروستی-نوێ ژین

ھێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی کە مێژوویەکی دێرینی لەگەڵ مرۆڤ ھەیە، یەکێکە لە خواردنە زۆر بەسوودەکان کە سوودێکی زۆر بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت، ھەر بەو ھۆیەوەش لە کۆنەوە بە خواردنی ئاڵتوونی ناو دەبریت.

سوودەکانی ھێلکە بریتین لە:

١-زەردێنەی ھێلکە بەسوودە بۆ ڕووتانەوەی قژ، بۆ درەوشانەوەی قژ تێکەڵکردنی زەردێنەی ھێلکە و زەیتوون زۆر بەسوودە.

٢-ھێلکە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە.

٣-ھێلکە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆرسترۆلی خوێن دەدات.

٤-ھێلکە مەترسی تووشبوو بە جەڵتەی خوێن کەم دەکاتەوە.

٥-ھێلکە بەرگری لە چاوەکانی مرۆڤ دەکات، دژی ھەر نەخۆشییەکە.

٦-زەردێنەی ھێلکە یارمەتی پاراستنی خوێن دەدات .

٧-ھێلکەی کوڵاو بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمی ڤیتامین دی.

٨-ھێلکەی کوڵاو رێگری دەکات لە تووشبوون بە چەوری خوێن.

٩-ھێلکە کوڵاو بە سوودە بۆ دابەزاندنی کێش.

١٠-ھێلکەی کوڵاو ڕێگری دەکات لە وەرینی قژ.

١١-خواردنی ھێلکەو ڕۆن لە بەیانتاندا دەبێتە ھۆی درەنگ پیربوون.

١٢-ھێلکەو ڕۆن رێگری دەکات لە شێرپەنجەی سینگی ئافرەتان.

١٣-ھێلکەی کوڵاو چەوری خوێن کەم دەکاتەوە .

١٤-ھێلکە دەبێتە ھۆی بەھێز بوونی ماسوولکەکانی لەشی منداڵ.

١٥-ھێلکە ئاستی بینینی چاوی منداڵ زیاد دەکات و رێگە لە زەردبوونی دەگرێت.

١٦-ھێلکە برێکی زۆر پرۆتینی تێدایە، کە یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات.

 پزیشکان بەردەوام ڕێنمایی  دەدەن لە خواردنی ھێلکە ، بەوەی کە  ڕێژەیەکی پێویست سوودی زۆر ھەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، بەھۆی بوونی یۆد یارمەتی لەش دەدات لە فەرمانەکانی ڕژێنی دەرەقی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق