هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 15 سبتمبر 2020

هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە


سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،" ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێل و پێشانگاکانی سەر شەقامی ٤٠ مەتری دەکەنەوە، نابێت شێوازی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان ببێتە هۆی تەسککردنەوەی شەقامەکە، بە پێچەوانەوە بە بڕی ٣٠ هەزار دینار سزادەدرێن."

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شوفێران و خاوەن ئۆتۆمبێل و پیشانگاکانی ئۆتۆمبیل دەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی، کە دەکەونە سەر شەقامی ٤٠ مەتری کە شێوازی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکان لەکاتی نمایش بۆ فرۆشتن دەبێت لەناو پیشانگاکان بێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەبێت بەشێوەیەک بێت نەبێتە هۆی بەرتەسککردنەوەی شەقامەکە و نابێت لایەکی ئۆتۆمبێلەکان لەناو شەقام و لایەکەی تریش لەناو پێشانگا بێت.

باس لەوەشکراوە، بەپێچەوانەوە هەر ئۆتۆمبێلێک بەو شێوەیە بێت کە لە وێنەکە دیاری کراوە توشی سزادان دەبێتەوە بەبڕی ٣٠ هەزار دینار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق