شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ لەنێوان سنووری تورکیا و یۆنان لەنزیک دورگەی کردیت ۸۰ سەرنشین ژێر ئاو کەوتە، لەئەنجامدا ٤ تەرم دۆزراونەتەوە.
ئەمڕۆ ۱٦ ئەیلولی ۲۰۲۰، نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لە ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "یەختێک بە زیاتر لە ۸۰ سەرنشینەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان و لە نزیک دورگەی کریت ژێر ئاو کەوتوە، پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان بەپەلە گەیشتونەتە سەر روداوەکە و توانیویانە ٥۷ کۆچبەر ڕزگار بکەن".
هەروەها، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ٤ تەرم دۆزراونەتەوە کە دوو ئافرەت و دوو منداڵی تەمەن "٦ و ۷" ساڵانن کۆچبەرەکان کورد، ئەفغانی، پاکستانی، بەنگلادیشی و سۆماڵین، هێشتا تەواوی ژمارەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و هێزی دەریاوانی تا ئێستا لە شوێنی ڕوداوەکە بەردەوام دەگەڕێن بە دوای کۆچبەری دیکەدا.
شایەنی باسە، ڕۆژانە کۆچبەرێکی زۆر لەسنوورەکانی یۆنان و تورکیا گیان لەدەستدەدەن، هۆکاری کۆچکردنەکەشیان هیوای ژیانێکی باشتر بۆخۆیان دەخوازن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق