ئاسایش دوو تۆمەتبار بەچەکەوە دەستگیر دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 16 سبتمبر 2020

ئاسایش دوو تۆمەتبار بەچەکەوە دەستگیر دەکات


کۆڤان نەوزاد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەھەولێر، دوو تۆمەتباریان لە گوندی ئۆزاڵ سیتی و بنەسڵاوەی دەستگیرکرد، بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و چەکی جۆراوجۆری بێ مۆڵەتیان لەلابوو. 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاندن: "شەوی رابردوو تۆمەتبارێکی داواکراو بەناوی "ا.م.ح" لەلایەن هێزەکانمانەوە لە گوندی ئۆزاڵ سیتی لە شاری هەولێر دەستگیرکرا و دەستگیرا بەسەر بڕی ٥ کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، ٥۰ گرام حەشیش و ۱۱٥ شیت حەبی هۆشبەری سۆمەدرین".

ئاماژە بەوەشکراوە: "هەمان شەو لە کێڵگەیەکی نزیک لە گوندی پونگینە لە پشت بنەسڵاوە توانرا تۆمەتبار "ع،م،ع" دەستگیر بکرێت، کە لەگەڵ تۆمەتباری سەرەوە گرووپێک بوون لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستیان بەسەر ٨۰ كڵاشینکۆڤی جۆراوجۆر، ۳٦ دەمانچە، ۱ قەنناس، ۱۱ تاپڕ و ۲۹ دووربین".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق