بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەهۆى تووشبوونى بەشێک لە کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەى سلێمانى بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردرا سبەی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکەیان ڕابگیرێت.
بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ڕاگەیاند: "سبەینێ پێنجشەممە، ١٧ـى ئەیلوولى ٢٠٢٠، ئیش و کارەکانی رادەگرێت لە بەرپابەندبوون بە رێنمایەکانی تەندورستی و تووشبوونی بەشێک کارمەندی بەرێوەبەرایەتییەکەیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
لەبارەی سەردانیکردنی ھاووڵاتیان بۆ فەرمانگەکەیان ئاماژە بەوەکرا: "راگرتنی دەوام بەهۆى رژاندنی دەرمانی پاکژ کردنەوەیە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەو هۆیەوە سبەینێ کەس سەردانمان نەکات".
بەپێی دوایین ئامارەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا ٣٨٦٦١ تووشبوو، ٢٤٥٢٢ چاکبوونەوە و ١٤١٧ حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق