بەوێنە..تەرمی خێزانە کوردەکەی بەغدا دوای کوژرانیان - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 16 سبتمبر 2020

بەوێنە..تەرمی خێزانە کوردەکەی بەغدا دوای کوژرانیان


سۆزیار کەریم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی مەنسوریەی شاری بەغدا، لە لایەن گروپێکی نەناسراوەوە خێزانێکی کورد لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕدران.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، خێزانەکە لە "دایک، باوک و کچێک" پێکهاتوون کچەکە دەرچووی بەشی دەرمانسازییە و چالاکوانە و ناوی "شیلان دارا"ـیە، بەگوێرەی زانیاری پزیشکی دادی بەغدا بە ئەگەری ٦٠٪‏ شیلان دەست درێژی کراوەتە سەر و هەردوو قاچی بڕدراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، باوکی شیلان سەربڕدراوە و دایکیشی بە چەقۆ کوژراوە، خێزانەکە خەڵکی شاری سلێمانین و بڕیارە تەرمەکانیان بگەڕیندرێنەوە سلێمانی، لە گۆڕستانی سەیوان بە خاک بسپێردرێن.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق