ناوه‌ڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانى یه‌كێتی ئه‌وروپا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 16 سبتمبر 2020

ناوه‌ڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانى یه‌كێتی ئه‌وروپا


ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپادا رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ فاكته‌رێكى سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێتـه‌وه‌ و خوازيارى بره‌ودانه‌‌ به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران و كۆمارى توركيا باشن و قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكی ئابوورى له‌گه‌ڵياندا هه‌يه".

بارزانی، سوپاسی وڵاتانى يه‌كێتی ئه‌ورووپای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا پشتگیرییان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و یارمەتی مرۆییان پێشکەش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كامپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان کردووە.

نێچرڤان بارزانی، ئاماژەی بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش دا و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە پێویستیان بە پشتگیریی بەردەوامی نێودەوڵەتییە. هەروەها جەختی لە هاوئاهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ـدا.

لەلای خۆیشیانەوە كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى يه‌كێتی ئه‌ورووپا دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كانيان به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق