سۆزیار کەریم_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
تاقیکردنەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، لە دوای چەند ڕۆژێک لە وەستاندانی بەبۆنەی نەخۆش کەوتنی یەکێک لە خۆبەخشەکان دەستی پێکردەوە.
لەچەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی نەخۆشکەوتنی یەک خۆبەخشەوە لە کۆی نزیکەی ٦٠ هەزار کەس، پرۆسەی تاقیکردنەوەی ڤاکسینە پەرەپێدراوەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد و کۆمپانیای ئەسترازینیکا لە قۆناغی سێیەمدا راگیرا، بەڵام ئەمڕۆ زانکۆکە رایگەیاند، کە دەستبەکارەکانیان دەکەنەوە و بە ئەگەری زۆر لە کۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوودا ڤاکسینەکە بەردەست دەبێت.
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا، یەکێک لە خۆبەخشەکانی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکەی ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆردا کردووە تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوت.
بەو هۆیەشەوە زانکۆی ئۆکسفۆرد بڕیاری ڕاگرتنی تاقیکردنەوەی پێکوتەی کۆرۆنایدا، ڕاگرتنەکەش لە هەریەکە لە وڵاتەکانی بەریتانیا، بەرازیل، ئەفریقای باشوور و ئەرمریکا بوو و زاناکانیش هۆشداریاندابوو لەوەی، کە دەبێت بە جددی لە حاڵەتی نەخۆشکەوتنەکە بڕوانرێت.
ڕۆژی دووشەممەی رابردوو ماتت هانۆکی، وەزیری تەندروستی بەریتانیا لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، لەباشترین حاڵەتدا پێکوتەکە لەم ساڵدا یان لە چەند مانگی سەرەتای ساڵی داهاتوودا ئامادە دەبێت، لەسەرتاسەری جیهاندا نزیکەی ١٨ هەزار خۆبەخش تاقیکردنەوەی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر دەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق