چەند پرۆژەیەکی نوێی بەرھەم ھێنانی کارەبا ڕادەگەیێندرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 12 سبتمبر 2020

چەند پرۆژەیەکی نوێی بەرھەم ھێنانی کارەبا ڕادەگەیێندرێت


سۆزیار کەریم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین  

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لەهەولێر و سلێمانی و گەرمیان سێ ٣ پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر جێبەجێ دەكرێت.

دیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند: "ئەم سێ پرۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی ٧٥ مێگاوات كارەبایە لە پارێزگای هەولێر ٢٥ مێگاوات، لە پارێزگای سلێمانی ٢٥ مێگاوات، لە ئیدارەی گەرمیانیش ٢٥ مێگاوات كارەبا، واتە بڕی ٧٥ مێگاوات كارەبا بەوزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنرێت".

ناوبراو وتیشی: "ئەمەش هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بەسەرچاوەی خۆر كە لەرووی كەڵكی ئابوورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی تێچوونی سووتەمەنی گرنگە، بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر پرۆژەیەكی دۆستی ژینگەیە و دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق