بارزان خالد_تەندرووستی_نوێ ژین
شارەزایان لەبواری تەندرووستی ئاماژەیان بەوە كردووە، بەكارهێنانی مۆبایلی هۆشمەند كاریگەری نەرێنی لەسەر یادگەی مرۆڤ دەبێت، ناتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر زانیارییەك لە مێشكیدا بهێڵێتەوە.
شارەزایانی ڕوسیا ئاشکرا دەکەن، مۆبایل یادگەی مرۆڤ دەشێوێنێت و مرۆڤ وا لێدەكات بە تەواوی زانیاری و ڕاستییەكانی بیرنەمێنێت، ئەمەش پەیوەندی هەیە بەپشت بەستن بە بیرگەی مۆبایل و نووسینی تێبینییەكان لەمۆبایلدا.
ھەروەھا پسپۆڕان ڕایدەگەیێنن، پێویستە مرۆڤ هەمیشە ڕاهێنان بكات بۆ ئەوەی یادگەی لەشوێنی خۆیدا بمێنێت و شتەكانی بیرنەچێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق